كێ بوون؟
ئێران دوو كه‌سی له‌سێداره دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئه‌مڕۆ شەممە دوو کەس له ئێران لە سێدارە دران، بە تۆمەتی ئه‌ندامیه‌تی له رێکخراوی موجاهدینی خه‌لقی ئۆپۆزیسۆن و ئەنجامدانی هێرشی چەکداری.
ئەمە نوێترین حاڵەتە لە زنجیرەی لەسێدارەدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی، کە پەیوەندییان بە موجاهیدنی خه‌لقه‌وە هەیە.
رێکخراوەکە لای خۆیه‌وه لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئێران “هەوڵدەدات بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی بە تایبەت ئەندامان و لایەنگرانی رێکخراوەکە، لاوازی خۆی داپۆشێت”.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرەتای ئەم هەفتەیە چوار ئەندامی دیكه‌یان لەسێدارە دراون.
موجاهیدنی خه‌لق ده‌ڵێن، ئەو دوو کەسەی ئه‌مڕۆ شەممە لەسێدارە دراون لە مانگی یەکی ساڵی 2024 دەستگیرکراون و لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 سزای لەسێدارەدانیان پشتڕاستکراوەتەوە.