200 خێزانن

بەم بەیانی زووە ئاوارەکانی خانەخوێی عەفرین دەگەڕێنەوە

964+

گەڕناس مەوو – قامشلۆ

وەک گەڕی دووەمی گەڕانەوەی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستانە لە قامشلۆوە بۆ عەفرین، کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خێزان لە رێگەی نێودەوڵەتی M4 گەڕانەوە عەفرین.

ئەوان هەشت ساڵ بوو لە شارەکە دابڕابوون، ئەوەش بەهۆی داگیرکاری گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا.

ژمارەیان 200 خێزان بوو، تیمی رۆژئاوای 964 قسەی لەگەڵ کردن، ئەوان جگە لەوەی خۆشحاڵ بە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان کە عەفرینە و هەشت ساڵە جێیان هێشتووە، داوای پێگەیاندنی هاوکاری دەکەن و دەگێڕنەوە کە ئەزموونیان لەگەڵ ئاوارەی سەخت بووە.

رۆژی 18.3.2026ی ئەمساڵ، هەشت ساڵ تێپەڕی بەسەر داگیرکردنی عەفرین لەلایەن گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا، کە لە 20ی کانونی دوومی 2018دا بەبەکارهێنانی فڕۆکە و تانک و ئامێری پێشکەوتوی سەربازیی دەستیان بە هێرش و پەلامارەکانیان کرد بۆسەر ناوچەکە.

پاش 58 رۆژ لە بەرگریکردنی شەڕڤانان و خەڵکی ناوچەکە لە 18ی ئازاردا عەفرین داگیرکرا و زۆرینەی خەڵکەکەشی ئاوارەبون، بەپێی ئامارەکان لەو کاتەوە زیاتر لە هەزار کەس لە عەفرین شەهیدبوون و نزیکەی 10 هەزار کەسیش لەسەر ماڵ و ژیانیان نەماون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سبەینێ 400 ماڵباتی ئاوارەبووی کورد دەگەڕێنەوە عەفرین

سبەینێ 400 ماڵباتی ئاوارەبووی کورد دەگەڕێنەوە عەفرین