بەنیازی خۆپیشاندان بوون
دوای دەستگیرکردنیان نۆ چالاکوانەکەی هەڵەبجە ئازاد کران
964+
محەمەد عومەر-هەڵەبجە
کۆمەڵێک چالاکوانی پارێزگای هەڵەبجە، لەبەرامبەر بەراوێزخستنی شارەکەیان بڕیار بوو رۆژانی 14 و 15 خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، بەڵام بە وتەی چالاکوانانی هەڵەبجە، ئەو نۆ کەسەی رێکخەری خۆپیشاندانەکە بوون ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی ئەو شارە دەستبەسەرکرابوون بەڵام درەنگانی ئەمشەو ئازاد کران.
ئێوارەی ئەمرۆ 13.3.2023، ئەو نۆ چالاکوانە بەهۆی بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دەستگیرکرابوون ئەمەش بەوتەی بەشێکی تری سەرپەرشتیاری ئەو خۆپیشاندانە.
جەوهەر عزیز نوێنەری ڕێکخراوی هەڵوێست، یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی خۆپشاندانەکە بە تۆڕی 964ی وت “دوای بەدواداچونمان بۆ دەستگیرکردنی چالاکوانەکانمان پێیان راگەیاندندین، ئەوان بەتۆمەتی بانگەواز بۆ خۆپشاندانەکەی بەیانی دەستگیرکراون”.
جیهاد مەحمود، دانیشتوی هەڵەبجەیە، بە تۆری 964ی وت “دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانانە بە هیچ شێوەیەک ئێمە سارد ناکاتەوە لەئەنجامدانی خۆپشاندانەکە، ئەوان لەبەر بەرژەوندی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بڕیاری خۆپشاندانیانداوە”.
دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانانە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی “ئێمە لەگەڵ ئەو چالاکوانەین و سبەی خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت”.
پێداچونەوەی: فەهمی نەبی