هەولێر
لە چوارڕیانی نەمامگە کامێرای ترافیک و تیژڕۆیی دەکەوێتە کار
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا شۆفێران لە کەوتنەکاری کامێرای چاودێریی نوێ لە یەکێک لە ناوچە ستراتیژییەکانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆ، لە ئەمڕۆوە کامێرەکانی چوارڕیانی نەمامگە لە گەڕەکی 94ـى باداوە بە شێوەی تاقیکردنەوە (تێست) دەکەونە کار.
ئەم کامێرانە نەک هەر سەرپێچیی تیژڕۆیی، بەڵکو سەرپێچی نەوەستان لە گڵۆپی سووری ترافیک لایتەکانیش تۆمار دەکەن.
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، قۆناغی تاقیکردنەوە تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەوی 10-04-2026 بەردەوام دەبێت. دوای ئەم رێکەوتە، هەر سەرپێچییەک لەو چوارڕیانەدا ئەنجام بدرێت، بە فەرمی تۆمار دەکرێت و سزای دارایی لێ دەکەوێتەوە.
ئەم هەنگاوەی هاتووچۆی هەولێر لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکان و پابەندکردنی شۆفێران بە رێساکانی هاتووچۆ و رێگریکردن لە بڕینی ترافیک لایتەکان.