مەراسیمى سوپاسگوزارى ئەنجامدرا
دواى نزیکەى 20 ساڵ؛ کانى گوندى دەرەى مەڕێ بوژایەوە
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
نزیکەى 20 ساڵ بوو، کانى گوندى دەرەى مەڕێ لە سنوورى هەڵەبجە، وشکى کردبوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆى بارانى زۆرەوە سەرچاوەى ئاوى گوندەکە ژیایەوە.
ئەمڕۆ هەینى، لە کەشێکى بەهارى و رازاوەدا، هاوڵاتیانى گوندى دەرەى مەڕێ کە دانیشتووى هەڵەبجە و خورماڵ و سلێمانین، گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان و مەراسیمى سوپاسگوزاریان ئەنجامدا، لەپاى بوژانەوەى کانى گوندەکەیان.
هاوڵاتیانى رەسەنى گوندەکە و میوانانیان، پێکەوە نانیان خوارد و دڵخۆشى و سوپاسگوزارى خۆیان بۆ بوژانەوەى کانییەکە دەربڕى و تەمەننا دەکەن بوژانەوەى کانییەکە، ببێتە هۆى بوژانەوەى گوندەکە و ئاوەدانکردنەوەیى و دروستکردنى رێگاوبان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح