خۆراک
بۆ مانگی ئادار
نرخی خۆراک له جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، كه به (فاو) ناسراوه، ئاشكرای كرد نرخی خۆراک لە جیهاندا لە مانگی ئاداردا بەرزبووه‌وە بۆ بەرزترین ئاستی له‌وه‌ته‌ی مانگی کانوونی دووەمی رابردووه‌وه، ئەمەش دووەم بەرزبوونەوەی مانگانەی لەسەر یەکە.
رێكخراوه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3.4.2026 بڵاویكرده‌وه، پێوەرەکانی نرخی خۆراک لای ئه‌وان، کە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی سەبەتەیەک لە کاڵا خۆراکییەکان دەکه‌ن، کە لە ئاستی جیهاندا بازرگانییان پێوە دەکرێت، لە مانگی ئاداردا تێکڕای خاڵەکانی 128.5 خاڵ بووە، کە بە رێژەی 2.4% زیادیکردووە لە چاو ئاستی پێداچوونەوەی مانگی شوباتدا.
لە راپۆرتێکی جیاشدا، رێکخراوی فاو پێشبینییەکانی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی جیهانی بۆ ساڵی 2025 کەمێک بەرزکردەوە بۆ ئاستێكی به‌رزتر، كه ده‌گاته سێ ملیار و 26 ملیۆن تۆن، ئه‌مه‌ش ئاستی به‌رزی به‌رهه‌مهێناوه به رێژه‌ی 5.8% له‌سه‌ر ئاستی ساڵانه.