وێنەی فڕۆکەی جەنگی F-35ی ئەمریکی
ئەمریکا هێشتا بێدەنگە
ئێران: فڕۆکەیەکی F-35 مان خستەخوارەوە
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی 3.4.2026 رایگەیاند، فڕۆکەیەکی شەڕکەری F-35يان لە بەشی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە خستووەتە خوارەوە.
بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، “فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریكی F-35 لە پارێزگای مەرکەزی لە ناوەڕاستی ئێران خراوەتە خوارەوە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “فڕۆکەکە لەلایەن سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی هاوچەرخی سەر بە هێزی ئاسمانی فەیلەقی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و پێناچێت فڕۆکەوانەکەشی رزگاری بووبێت”.
چهند چهناڵێكی ئێرانی له تیلیگرام وێنهی پارچه تێكشكاوهكانی فڕۆكهكهیان بڵاوكردووهتهوه، بهڵام هێشتا بابهتهكه یهكلاكهرهوه نییه.
تا ئێستاش سوپای ئەمریکا لەسەر ئەم هەواڵە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە و پشتڕاست یان رەتینەکردووەتەوە.
F-35 یەكێكە لە فڕۆكە هەرەپێشكەوتووەكانی ئەمریكا و شەڕكەرە، نرخەكەشی لە نێوان 80 تا 130 ملیۆن دۆلارە.