چارەسەری داڕمانی گردەکە دەکرێت

لەرێگەی 964 ەوە بەرگری شارستانی فریای گوندەکەی رواندز کەوت

964+

ئاکام غەفور – رواندز

دوای ئاگادارکردنەوەی بەرگری شارستانی سۆران لەلایەن 964ەوە، کە فریای گوندێکی رواندز بکەون، بەهۆی داڕمانی گردێک مەترسی لەسەر ژیانی چەند خێزانێک دروستکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمێکیان گەیشت و سەرقاڵی چارەسەرکردنی مەترسییەکەن.

پەیامنێری 964 دیمەنی گەیشتنی تیمێکی بەرگری شارستانی سۆرانی بۆ گوندی گەرەوان تۆمارکردووە کە خەریکی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ ئەو مەترسییە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەم گوندە، بە هۆی بارانی زۆر گردێک داڕما و مەترسی لەسەر 10 ماڵ دروستکردووە و گوندنشینان وتبوویان کە ئەمشەو ناتوانن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن