دیمەنێک لە هێرش و ئاڵۆزییەکان
فەرماندەیەکیان وا دەڵێ
“لە دۆڵی ئالانە هێرشکراوەتەسەر بارەگای کۆمەڵە”
964+
ئەحمەد مستەفا
بەرپرسێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان دەڵێ، شەوی رابردوو هێرشی موشەکی و دڕۆن کراوەتەسەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی دوڵی ئاڵانە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکانی ئەمجەد حوسێن پەناهی، فەرماندەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە لە پەیامێکدا بۆ رۆژنامەنووسانی ناردووە دەڵێ، هێرشەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەکارهێنانی دڕۆن و موشەک ئەنجام دراوە.
لەبارەی زیانەکانی سەریان، ئەو فەرماندەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان دەڵێ، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا تەنیا زیانی مادی گەیشتووە بە بارەگاکانیان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
شەوی رابردوو هەرێمی کوردستان و ئاسمانەکەی گێبیستی دەیان دەنگی جیاواز بوو، هەر شەوی رابردوو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی سیستمی بەرگری ئاسمانی رایگەیاند، بەشێوەی 24 کاتژمێری لە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژیای جیهانی لە کاردایە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر مەترسییەک.
جەختیش دەکاتەوە، پاراستنی ئاسمانی پایتەخت پڕۆسەیەکی بەردەوامە و هیچ کاتێک رانەگیراوە، زۆرکاتیش فڕۆکە جەنگییەکان بەشداری دەکەن لە پاراستنی شارەکە و تێکشکاندنی درۆن و موشەکەکان.