قوتابخانەیەك لە سەیدسادق بە هەنار خۆی بەخێو دەکات

میدیازان- محەمەدعومەر – هەڵەبجە

قوتابخانەیەك لە سەید سادق ساڵانە تەنێك هەنار بەرهەمدەهێنێت و دەیفرۆشن و بە پارەكەی پێداویستی قوتابخانەكە دەكرن.

 قوتابخانەی شەمی بنەرەتی لە سەرای سوبحان ئاغا لە قەزای سەیدسادق  باخچەیەكی بەرفراوان و گەورەی هەیە لەسەر رووبەری سێ دۆنم، ٣٥٠ دار هەنار و ٤٠ دار زەیتون و ١٣ دار هەنجیری لێیە، ساڵانە بەرهەمەكە لەلایەن مامۆستایانی قوتابخانەكەوە كۆدەكرێتەوە و دەفۆشرێت و بە پارەكەی پێداویستییەكانی قوتابخانەكە دابیندەكەن.

یاسین حەمە سەعید، مامۆستایە لە قوتابخانەكە قسە بۆ میدیازان دەكات و دەڵێت:” مامۆستا و بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی قوتابخانەكە  خزمەتی  باخچەكە دەكەین، ئەمساڵ تەنێك هەنار و چەندین كیلۆ زەیتون و هەنجیرمان هەبووە، ساڵانە كۆیدەكەینەوە و بەشێكی دەدەین بە ماڵە هەژارەكان و بەشێكی دیكەشی دەفرۆشین و بەپارەكەی پێداویستی قوتابخانەكەمان دابیندەكەین، بێ ئەوەی بڵێ داهاتی مانگانەکەی چەندە.

لیژنەیەک لەمامۆستایانی قوتابخانەکە پێکهێنراوە سەروکاری فرۆشتنی بەرهەمەکان و کۆکردنەوە داهاتەکەی دەکات.

 رۆژانە باخچەی قوتابخانەكە لەلایەن مامۆستایان و فەمانبەرانەوە خزمەت دەكرێت و لە وەرزی  پشووشدا فەرمانبەرەكان دێنەوە قوتابخانە و خزمەتی لاخچەكەی دەكەن.

باخچەكە دیمەنێكی جوانی بە قوتابخانەكە بەخشییوە، سەوزای و پاركێكی گەورەی تێدا دروستكراوە و ئاو هەوایەكی پاكی بە قوتابخانەكە بەخشیوە.

 قوتابخانەی شەم لە گەرەكی سەراوی سوبحان ئاغایە لە قەزای سەید سادق شەش پۆلە و ٤٦ قوتابی لە سەرجەم پۆلەكاندا هەیە.