بەتۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت و گەراجێک چوار مێردمنداڵن لە هەڵەبجە دەستگیر کران – وێنە؛ پۆلیسی هەڵەبجە
چوار مێردمنداڵن و لە هەڵەبجە فێعلەکەیان کردووە
دوو قاسەی مزگەوت و گەراجێکیان بڕی؛ دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
بەتۆمەتی بڕینی دووقاسە لە مزگەوت و گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە چوار مێردمنداڵی بەنەتەوە عەرەب دەستگیر کران.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (م، ح، ر) تەمەن 18 ساڵ و (ا، و، ع) تەمەن 16 ساڵ و (ع، س، ج) تەمەن 16 ساڵ و (ع، م، ع) تەمەن 13 ساڵ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستگیر کراون.
ئەو چوار مێردمنداڵە بەنەتەوە عەربن و هەستاون بە دزیکردن لە سندوقی خێری لە مزگەوتێک لە ناوشاری هەڵەبجە و هاوکات قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێلیشیان بڕیوە و پارەکانی ناویان بردووە.
تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی یاسایی 443 راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، دوو کەسیان چەندین پێشینەی تاوانی دیکەیان هەیە.