تابلۆى ئۆتۆمبێل

هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتێکی 30 رۆژی دەداتە داواکارانى ژمارە دڵخوازەکان

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە و گرنگی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە کرد کە ژمارەی تابلۆی دڵخوازیان داواکردووە یان کڕیوە و تا ئێستا رێکارە یاسایی و داراییەکانیان تەواو نەکردووە.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو کەسانەی ژمارەی دڵخوازیان داواکردووە و تا ئێستا رسووماتی تابلۆکەیان نەداوە کە بڕەکەی 2,000,000 (دوو ملیۆن) دینارە، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا و لە رێکەوتی 15.3.2026 تاوەکو 14.4.2026 سەردانی بەشی IT بکەن بۆ پێدانی رسووماتەکە، بە پێچەوانەوە ژمارەکان دەخرێنەوە ناو سیستەم و بە هاوڵاتییانی دیکە دەفرۆشرێن.

هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر ژمارەی دڵخوازیان کڕیوە و تا ئێستا نەیانخستووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان، پێویستە لە هەمان وادەی دیاریکراودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بکەن بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکانیان، بۆ ئەوەی مافی خاوەندارێتییان نەفەوتێت..

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات