سلێمانى

بازاڕى تۆڵەکە و سەوزە گەرمە

+964

دیلان محەمەد- سلێمانى

ئەو شەپۆلى بارانەى چەند رۆژێکە هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، سەوزە و تۆڵەکەى تەڕوتۆڵ کردووە و بازاڕیانى گەرم کردووە، سەوزە فرۆشێکیش دڵنیایى دەدات کە سەوزەى بازاڕ پاک و بێ کێشەیە.

ئالان ئەحمەد، سەوزە فرۆشێکى سلێمانییە و قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: بەهۆى بارانەوە، سەوزە و تۆڵەکەى جوان رووى لە بازاڕ کردووە و هەمووى بە ئاوى پاک و باراناوە.

وەک باسى دەکات، تەڕەتیزە و تەرخونە و تور خواستى زۆرى لەسەرە و تۆڵەکەى بەهاریش، ناوەکەى بەخۆیەوەیەتى و تۆڵەکەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

باران و لافاو رسقی سەوزەفرۆشانی خورماتووی بڕیوە

باران و لافاو رسقی سەوزەفرۆشانی خورماتووی بڕیوە