دەروازەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی - وێنە: 964
سلێمانی
نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆزی ئه‌مجاره‌دا، نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كه، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لە رێكەوتی (19 بۆ 2026/3/29) لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری فێركاری نۆ هه‌زار و 793 كەس سەردانیان كردووە، هه‌زار و 783 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 687 نەشتەرگەری فریاكەوتن و جۆراوجۆر و 35 قەستەرە ئەنجام دراوە و 96 برینداری رووداوی هاتوچۆ، هه‌روه‌ها 58 برینداری جۆراوجۆری دیكه چارەسەركراون.
هه‌روه‌ها ئاماره‌كه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە ماوەی رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆز لە نەخۆشخانەی شار 267 شووشتنەوەی گورچیلە و 925 هێلكاری دڵ و 884 سۆنار ئەنجام دراون و هەروەها 16 هه‌زار و250 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر كراوە و دوو هه‌زار و 968 تیشك گیراون.