ئاوە زوڵاڵ و خاوێنەکەی ریشێن هاژەی دێ

لە کەشێکی باراناویدا هاوڵاتیان گەشت و سەیرانی خۆیان دەکەن

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئاوە زوڵاڵ و خاوێنەکەی ریشێن لە پارێزگای هەڵەبجە هاژەی دێ و لە کەشێکی باراناویدا دیمەنێکی دڵڕفێنی بە ناوچەکە بەخشیوە.

سەرەڕای باران و سەرما، لەم رۆژە بەهاریانەدا هاوڵاتیان و گەشتیارێکی زۆر دەچنە شوێنەکە و ساتێکی خۆش بەڕێدەکەن، چەند کاسبکارێکیش هەلەکەیان قۆستووەتەوە و بازاڕێکیان بۆ خۆیان کردووەتەوە.

شەهێن غەریب لەگەڵ هاوسەرەکەی عارەبانەیەکی داناوە و شیرینی و خواردنەوەی گەرم وەک چا و قاوە بە گەشتیاران دەفرۆشن، ئەو دەڵێت، “زیاتر بەشداری فێستیڤاڵەکان دەکەیەن، بەڵام هەر شوێنێک قەرەباڵغ بێت و خەڵکی بۆی بچێت، دەچێن و کەسابەتی خۆمان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەیەکە چوونەتە لای سەرچاوی ئاوی ریشێن و سەرەڕای ئەوەی بەردەوام باران دەبارێت و کەشێکی باراناوییە، بەڵام خەڵکێکی زۆر روو لە شوێنەکە دەکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گەشت و سەیرانی خۆیان کرد و جەژنە پیرۆزەشیان لەیەکتر کر...

گەشت و سەیرانی خۆیان کرد و جەژنە پیرۆزەشیان لەیەکتر کرد