رۆژانە دوو کەشتی

پاكستان دەڵێت 20 کەشتی وڵاتەكەیان بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن

964+

فەرهاد حەسەن

وڵاتی پاکستان رایگەیاند دوای هەماهەنگییان لەگەڵ  ئێران 20 کەشتی بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن ووەکو رێککەوتوون رۆژانە دوو کەشتی بەڕێدەکرێن.

محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان لە پلاتفۆڕمی “X” نوسیویەتی، “خۆشحاڵم کە هەواڵێکی خۆشتان پێڕابگەیەنم، ئەویش رەزامەندی حکومەتی ئێرانە بۆ رێگەدان بە تێپەڕبونی 20 کەشتی دیکە کە ئاڵای پاکستانیان لەسەرە بە تەنگەی هورمزدا، بەجۆرێک رۆژانە دوو کەشتی تێدەپەڕن”.

وتیشی “ئەم راگەیاندنە ئەرێنییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاشتی و هەوڵە بەکۆمەڵەکانمان لەم ئاڕاستەیەدا بەهێزتر دەکات. گفتوگۆ و دیپلۆماسی، و ئەم جۆرە ڕێکارانە بۆ بونیادنانی متمانە، تەنها رێگەن بۆ بەرەو پێشچوونی پرسەكە”.

کەشتییەکی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە

کەشتییەکی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە