"لەکاتی نانخواردنی بەیانی دیوارەکە هاتەخوار"

خانووی هاوڵاتییەکی کرێچی بەرلافاو کەوت و بەشێکی ئاو بردی

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە گەڕەكی قەتەوی هەولێر لەسەر رێگای مەخمور، خانووی هاوڵاتییەک بەرلافاو کەوتووە و لەکاتی نانخواردن بەیانی، بەشێک لە دیواری ماڵەکە داڕماوە و ئاو بردوویەتی.

ئەرسەلان عەبدوڵا خاوەنی ماڵەکە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “ئەمە دووەمین جارە لافاو لێی بدات، خەریكی نان خواردنی بەیانی بووین، دیوارەکە هەمووی هاتەخوار و داڕما، بەڵام شکور بۆ خوا رۆژ بوو و شەو نەبوو و زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خانووەکە هی خۆی نییە و کرێیە، لە ئێستاشدا کەڵکی ژیانی نەماوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە زاخۆ لافاو زیانی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و خانوو گەیان...

لە زاخۆ لافاو زیانی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و خانوو گەیاند

لە تەیناڵ لافاو 10 خانووی پلاستیکی راماڵیوە

لە تەیناڵ لافاو 10 خانووی پلاستیکی راماڵیوە