گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەستاوە
دیسان درێژكرایه‌وه
ئاسمانی عێراق هه‌ر به داخراوی ده‌مێنێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ شەممە 28.3.2026 دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر راگەیاند.
لە راگه‌یاندراوێكدا، دەسەڵاتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی هەموو فڕۆکەیه‌كی هاتن و رۆیشتن و ترانزێتدا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر درێژکراوەتەوە، کە لە کاتژمێر 12:00ی شەوی شەممە 28ی ئاداری 2026 دەستپێدەکات، تا کاتژمێر 12:00ی شەوی سێشەممە 31.3.2026 وەک رێکارێکی خۆپارێزی کاتی”.
لە راگەیەندراوەکەدا روونكراوه‌ته‌وه، “بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە، بەپێی پێشهاتە نوێیەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “هێڵەکانی ئاسمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەکی دیکە ئاگادار دەکرێنەوە”.
له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه، ئاسمانی عێراق به رووی گه‌شته ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان داخراوه و تا ئه‌و بارودۆخه‌ش به‌رده‌وام بێت، پێناچێت بكرێته‌وه.