15 رۆژجارێک غاز دەگۆڕن

لە گەڕەکی مامۆستایانی هەولێر نۆرە بۆ غاز گیراوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

زیاتر لە 300 كەس لە نۆرەی غاز لە گەڕەکی مامۆستایانی هەولێر وەستاون، بریکارەکان دەستیان بە دابەشکردنی غاز کردووە بە ئەلیکترنی، تەنیا داوایان ئەوەیە، قەرەباڵەغیان لەسەر نەکەن.

ئەمرۆ شەممە 28.3.2026 لیژنەی بەدواداچوون لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڵاوی كردەوە كە 30 هەزار لتر غازی شل لەرێگەی كارتەوە بەنرخی 8.500 دابەش دەكرێت.

مام رەحمان حەمەد لەكاتژمێر 7:00 بەیانییەوە نۆرەی گرتووە بۆ 964 وتی، ئەمرۆ نەچوومە نۆرەی بەنزین هاتمە هی غاز ئەویش تا ئێستا بەرم نەكەوتووە، غازەکەم پێ زەروورتر بوو.

کەمی غاز بەهۆی کەمی بەرهەمهێنان ماوەیەک سەری هەڵداوە، لە گەرەكی مامۆستایانی هەولێر زیاتر لە 300 كەس نۆرەیان گرتووە و بەدرێژایی پاركێكی ناو گەڕەکێک خەڵك وەستاو، کە بەپێی سیستمەکە دەتوانن 15 رۆژجارێک غاز بگۆڕن لای ئەو بریکارانە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی غازی هەولێر دووچاری کو...

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی غازی هەولێر دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down بوو

سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت: خۆم له‌ قلیاسان غاز...

سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت: خۆم له‌ قلیاسان غازم دابه‌شكردووه‌