پۆندی دارهتوو
روونكردنهوهی ئاودێریی ههولێر
بۆچی بهشێكی پۆندی دارهتوو رووخا؟
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
بههۆی بارانی زۆر و تهواونهبوونی كارهكانی، بهشێكی پۆندی دارهتوو دوێنێ رووخا، بهڵام بهڕێوهبهرایهتیی ئاودێریی ههولێر روونكردنهوهی داوه و دهڵێت لاشەی سەرەکی پۆندەکە هیچ زیان و داڕمانێکی تێدا نییە.
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاودێریی هەولێر سەبارەت بە پۆندی دارەتوو
دوای بەدواداچوونی پارێزگاری هەولێر بۆ ئەو دەنگۆیانەی لە بارەی پۆندی دارەتوو بڵاوکرانەوە، بە پێویستی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ رای گشتی بڵاو بکەینەوە:
1- پۆندی دارەتوو لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و هێشتا کارەکانی بەکۆتا نەهاتووە، ڕێژەی ئەنجامدانی پڕۆژەکە تەنها 78٪ـە.
2- بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی رێكهوتی 26.3.2026، بڕێکی یەکجار زۆر ئاو رووی لە پۆندەکە کرد، هاوکات بەنداوی چەمرگەش بەهۆی پڕبوونی حەوزەکەیەوە، دەرچەی خوارەوەی کرابووەوە و لە سەرڕێژەکەشیەوە ئاوی لێ دەچوو، ئەمەش بڕی ئاوەکەی زیاتر کرد.
3-بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە تەواو نەببوو، هەندێک بڕگەی بەهۆی بارودۆخی دارایی مابوون، بارانە لێزمەکە بووە هۆی داڕمانی بەشێکی نێوان سەرڕێژ و لاشەی پۆندەکە.
4- جەخت دەکەینەوە کە لاشەی سەرەکی پۆندەکە هیچ زیان و داڕمانێکی تێدا نییە. بڕی ئەو ئاوەی لە حەوزەکەوە بەرەو خوارووی پۆندەکە دەچوو، تەنیا بەقەد بڕی ئاوی سەرڕێژەکە بووە، بۆیە هیچ مەترسی و زیانێکی بۆ ناوچەکانی خواروو دروست نەکردووه.
ئێستاش بەڵێندەر و لیژنەی سەرپەرشتیار راسپێردراون دەستبەجێ دوای تەواوبوونی شەپۆلی بارانبارینەکە، بە شێوازێکی ئەندازیاری دەست بە چاککردنەوەی ئەو بەشانە بکەن کە زیانیان بەرکەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر