دوای نانەواکان، ئێستا خواردنگە و چاخانەکانیش چوونە مانگرتن

سیروان بێ نان و چایە؛ غاز هەموو دوکانەکانی داخست

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

سیروان بەتەواوی پەکیکەوتووە و چیتر نان و چا لە بازارەکەیدا دەستناکەوێت، دوای نانەواکان ئەمڕۆ چاخانە و خواردنگەکانیش دەرگایان داخست، کاسبکارانی شارەکەش دەڵێن “تا غاز دابین نەکرێت ناگەڕێینەوە سەر کارەکانمان”.

دوای ئەوەی دوێنێ نانەواخانەکانی سیروان کارەکانیان راگرت، ئەمڕۆ سەرجەم خواردنگە، کەبابخانە و چاخانەکانی ناحیەکەش چوونە ناو مانگرتنەکەوە و دەرگاکانیان داخست، ئێستا ناو بازاری سیروان پڕە لەو هاوڵاتییانەی بۆ چایەک یان ژەمە خواردنێک دەگەڕێن، بەڵام هیچ شوێنێک کراوە نییە، چونکە بەهۆی نەبوونی غازەوە کاسبکاران بڕیاریانداوە تا چارەسەرکردنی کێشەکە دەرگاکانیان نەکەنەوە.

قەیرانی کەمبوونەوە و گرانبوونی غاز ماوەی 1مانگێک دەبێت بەرۆکی خەڵکی گرتووە، بەڵام بە وتەی کاسبکاران لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، قەیرانەکە زیادی کردووە و چیتر ناتوانن ئیدارەی بارودۆخەکە بکەن، ئەم دۆخە نادیارەی ناوچەکە راستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر بازاری وزە و ژیانی رۆژانەی دانیشتووانی سیروانی پەک خستووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نەبوونى غاز دەرگاى نانەواخانەکانى سیروانى داخست

نەبوونى غاز دەرگاى نانەواخانەکانى سیروانى داخست