قەڵادزێ و تەوێڵە لە لوتکەدان

بارانی راپەڕین و هەڵەبجە هەزار ملمی تێپەڕاند

964+

ژێوار خدر

شەپۆلی بارانبارین لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و کۆی گشتی بڕی بارانی ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەکان گەیشتووەتە نزیکەی 1000 ملم، بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی هەڵەبجە و راپەڕینیش دەڵێن “ئەمساڵ بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو دوو هێندە زیادی کردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین ئامارەکانی بارانی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبوونێکی یەکجار زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بە شێوەیەک جیاوازی باران لە سەروچاوە 942.4 ملم و لە قەڵادزێ 880.5 ملم و لە رانیە 830.8 ملم زیاترە لە ساڵی رابردوو، کۆی گشتی بارانبارین تاوەکو ئێستا لە قەڵادزێ گەیشتووەتە 1127 ملم و لە رانیە 999.8 ملم، هەروەها تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردووشدا لە چوارقوڕنە 36 ملم بارانی نوێ تۆمارکراوە.

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش، کۆی گشتی بارانبارین لە تەوێڵە گەیشتووەتە 957.9 ملم و لە بیارە 924 ملم و لە سەنتەری هەڵەبجە 857 ملم، ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم کاتە لە سەنتەری هەڵەبجە تەنها 353.1 ملم باریبوو. داتاکان نیشانی دەدەن کە ئەمساڵ لە هەموو ناوچەکانی راپەڕین و هەڵەبجە بارانبارین گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر بەرز و جیاوازییەکە لەگەڵ ساڵی رابردوو لە زۆربەی شوێنەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 500 ملم باران.

لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران بارین لە س...

لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران بارین لە سلێمانی بووە