"لەسەر داوای ئێرانە"

ترەمپ هێرشی سەر وێستگەکانی وزەی ئێران بۆ ماوەی 10 رۆژ رادەگرت

964+

فەرهاد حەسەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لەسەر داواکاری حکومەتی ئێران، هێرشەکان بۆ تێکدانی وێستگەکانی وزە ئەو وڵاتە بۆ ماوەی 10 رۆژ راگرت.

سەرۆکی ئەمریکا، لە تروست سۆشیال نوسیوێتی، تاوەکو رۆژی دووشەممە،6.4.2026 هێرشەکانی رادەگرێت و دەشڵێت “گفتوگۆکان بەردەوامن سەرەڕای لێدوانە چەواشەکارییەکان لەلایەن میدیا درۆزنەکان و کەسانی ترەوە، گفتوگۆکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن”.