درۆنێکی نمونەیی شەڕکەر
رەتی دەکەنەوە
روسیا؛ ناردنی بارە درۆن بۆ ئێران راست نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
كۆشكی کرێملین ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن روسیا بارێکی درۆنی رەوانەی ئێران کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رێگەی وتەبێژی سەرۆکایەتییەوە، بە ناڕاست وهسف كرد.
لای خۆیهوه، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا لە وەڵامی پرسیارێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، درۆ زۆرن لەلایەن میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە هیچ گرنگییەکیان پێ نادهین.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بهریتانی رۆژی چوارشەممە بە پشتبەستن بە کاربەدەستانی هەواڵگری رۆژئااوا بڵاوی کردەوە کە مۆسکۆ بارێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ”درۆن” ئامادە دەکات بۆ ناردنی بۆ ئێران و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئازار بگاته ئێران.