بە رووداوى هاتوچۆ

مەبەست سەرداررۆژنامەنوس و کامێرامان کۆچى دوایى کرد

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەبەست سەردار، رۆژنامەنوس و کامێرامان بە رووداوى هاتوچۆ، لە شارى سلێمانى کۆچى دوایى کرد.

بەپێى قسەى جەمال سەرگەتى هاوڕێى نزیکى مەبەست سەردار، رووداوەکە کاتژمێر 2:00ـى بەرەبەیانى لە شارى سلێمانى روویداوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

مەبەست سەردار، کامێرامان و رۆژنامەنوسێکى گەنج و چالاکى شارى سلێمانى بوو کە لە چەندین دەزگای میدیایى کارى کردووە.

"کۆچى دوایى بەڵێن ساڵح کەلێنێکى گەورەى دروستکرد"