تیمێک سەرقاڵی کارکردنن - وێنە: 964
"بۆئەوەی شڵەژان دروستنەبێ"
ژمارەیەک رێکخراو دەیانەوێ تیمی جیاواز ئامادە بکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، لە گروپی واتسئەپی ئەنجومەنەکانیان کە بەشدارن داوایەکیان پێشکەش کردووە، بۆ پێکهێنانی تیمی تەندروستی، ناوخۆ، پەروەردە و خوێندنی باڵا، لەگەڵ کارەبا و شارەوانی.
ئەم داوایە پەیوەستە بە دۆخی نەخوازراوی ناوچەیی و ئاڵۆزییەکان لە بەرئەنجامی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران.
دەنگی گەنجان یەکێکە لە رێکخراوەکان و فاروق عومەر سەرۆکی رێکخراوەکەیە ئەو بە 964ی وت، ناوچەکە لە دۆخی جەنگدایە، ئێمەش وەک هەرێمی کوردستان پرشکمان بەرکەوتووە ئەگەرچی راگەیەندراوە، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم ئاڵۆزییە، بەڵام دەبێت دەستپێشخەریی خۆمان بکەین.
ئەو دەڵێ، دەتوانرێ بە تێکەڵکردنی ئەزموونە جیاوازەکان، تیمی فریاگوزاری بۆ تەندروستی، کارەبا، شارەوانی، ناوخۆ و کەرتی خوێندن پێکبهێنرێ.
داواکە دراوە بە وەزیری تەندروستی ژمارەیەک لە بریکارەکان و رێکخراوەکان، فاروق عومەر وتی، دەمانەوێت بۆ ئەم ئامادەکارییە کە بەر لە شڵەژانی خەڵک بگرێن، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر داواکەمان بکەن و لە شارەکان ئەو تیمە جیاوازانە پێکبهێنرێ وەک حاڵەتی ئامادەکاریی.