تیمەکان لەوێن

شەقامی كەركوك بۆ هەولێر بەهۆیی لێزمە باران داخرا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

باران بارین لە سەنتەری شاری هەولێر بەردەوامە ژینگە پارێزان و هەر شەش شارەوانی و پیاوانی ئاو و ئاگریش لەئامادەباشی دان بۆ هەر بارودۆخێكی نەخوازراو.

ئەمرۆ چوارشەممە 25.3.2026 شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 وتی، هەموو بنكەكانمان لەسەرەتایی هاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینەوە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە هەر بنكەیەك پێویستی بە یارمەتی بێت ئەوا تیمی گەرۆكی بەهاناوە چوون یارمەتی دەدات.

لە شەقامی 60 مەتری بەدیاریكراوی بەردەم یاریگایی فرانسۆ هەریری لەگەڵ هەر باران بارینێكی بەهێز دەبێتە مەڵبەندی كۆبوونەوەی ئاو كارمەندیكی شارەوانی بۆ 964 باسی لەوە كردووە، هەر شەش شارەوانییەكە و بەرێوبەرایەتی ژینگەپارێزیش لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.

تیمی هاتوچۆش دەستبەجێ شەقامی هاتن بەرەو بازاڕیان لەشەقامی كەركوكەوە داخست بۆ ئەوەی شۆفێران توشی گرفت نەبن و كۆڵانەكان وەك رێگەی سەرەكی بەكار بهێنن، ئەوەش بەکاتی تا شەقامەکە دۆخی ئاسایی دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بارانەکە هەواڵی خۆشی پێبوو بۆ هەولێرو بەنداوی بەستۆرە

بارانەکە هەواڵی خۆشی پێبوو بۆ هەولێرو بەنداوی بەستۆرە