لەگەڵ بەردەوامی جەنگی ئێران

زێڕ کتوپڕ گران بوو؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دیناری چووەسەر

964+

شۆڕش قادری

سەرەڕاى بەردەوامى جەنگی ئێران نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دیناری چووەسەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14.3.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە پێنج هەزار و 556 دۆلار دیاریکراوە  و نرخی دۆلاریش لەسەر 154 هەزار و 350 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و 63 هەزار دینار مامەڵەی پێودەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە ملیۆنێک و 20 هەزار دینار بوو.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 63 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 15 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 870 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 676 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 580 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 435 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

بۆرسەی زێڕ لە تاران مامەڵەکانی دەستپێدەکاتەوە

بۆرسەی زێڕ لە تاران مامەڵەکانی دەستپێدەکاتەوە

نرخى زێڕ بۆ ئەمڕۆ جێگیرە؛ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 75 هەزارە

نرخى زێڕ بۆ ئەمڕۆ جێگیرە؛ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 75 هەزارە