زانیاری نوێ ئاشكرا كرا

رەوشی تەندروستیی رێبەری ئێران چۆنە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

رۆژنامەی ئەلجەریدەی کوێتی، بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوەیەکی نزیک لە موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، زانیاری وردی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی رێبەر لە راپۆرتێكدا ئاشکرا کرد.

راپۆرتەکە ئاماژە بە کێشە تەندروستییە راستەقینەکانی موجتەبا دەکات، سەرەڕای رەتکردنەوەی شەرمنانەی ئێران، هەروەك رۆژنامەكە وا وەسفی كردووە.

بەپێی سەرچاوەكە، خامنەیی دوای برینداربوونی لە هێرشە ئاسمانییە سەرەتاییەکانی ئەو شەڕەدا، هێشتا لە رووسیا چارەسەر وەردەگرێت.

پزیشکانی رووسی نەشتەرگەرییەکی زۆر سەرکەوتووی ملیان بۆ ئەنجام داوە، بەڵام کۆتایی بە ئازارەکانی نەهێناوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، خامنەیی بەهۆی برینداربوونی ملی بەزەحمەت دەتوانێت قسە بکات و چەندین برینداری هەبووە، لەوانە شکانی قاچ و شان و دەست و پشتی.

پزیشکەكان پێشنیاری ئەوە دەکەن، پێش ئەوەی بتوانێت وڵات جێبهێڵێت، سێ مانگ لە ژێر چاودێریی پزیشکیی چڕدا بێت.

رۆژنامەكە هەروەها هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گواستنەوەی رێبەری نوێی ئێران بۆ وڵاتەكەی ئاشکرا کرد، كە لە شاری مەشهەد شوێنێکی پارێزراوی بۆ ئامادە دەکرێت، بەڵام ئەم هەوڵانەش رووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە، چونكە  گواستنەوەی ئێستای بۆ ئێران، دەكرێت چاکبوونەوەی بخاتە مەترسییەوە، بە تایبەت کە هێشتا پێویستی بە چاودێری پزیشکیی چڕ هەیە، کە لە ژێر بارودۆخی ئەمنیی ئێستاشدا، کە شەڕە، بە ئاسانی دەستناکەوێت.

موجتەبا دوای كوژرانی عەلی خامنەیی باوكی، بە رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی دەستنیشان كرا، هەرچەندە بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەویش لەوكاتەی هێرش كرایە سەر خامنەیی، بریندار بووە.

موجتەبا خامنەیی پرسەنامەیەک بۆ گیانلەدەستدانی عەلی لا...

موجتەبا خامنەیی پرسەنامەیەک بۆ گیانلەدەستدانی عەلی لاریجانی بڵاوکردەوە