24 رۆژە دەوام نەکراوە

وەزیرى خوێندنى باڵا: لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە بڕیارێکى هاوبەش دەدەین لەبارەى پرۆسەى خوێندن

964+

وریا فەتاح

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی خوێندن بدەين.

بەهۆى دەستپێکردنى جەنگى ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژى ئێران، هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و پەروەردە، لە 1.3.2026ـەوە، دەوامیان راگرتووە.

بەوتەى ئارام قادر وەزیرى خوێندنى باڵا، سەلامەتیی قوتابیان، خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەموو شتێک گرنگترە، بەڵام کۆتایى ئەم مانگە لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە، بەهاوبەشى بڕیارێکى پێویست بۆ پرۆسەکە دەدەن.

وەزارەتى پەروەردە ساڵنامەى خوێندنى بڵاوکردەوە

وەزارەتى پەروەردە ساڵنامەى خوێندنى بڵاوکردەوە