ئاماری وەزارەتی پەروەردەی ئێران

لە ماوەی 25 رۆژی جەنگدا 230 قوتابی و مامۆستا گیانیان لەدەستداوە

 964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی پەروەردەی ئێران، ئاماری گیان لەدەستدانی قوتابی و مامۆستایانئ وڵاتەکەی لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئامڕۆ بڵاوکردەوە، کە بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەکە، ئەمڕۆ سێشەممە، گیان لەدەستدانی 230 قوتابی و مامۆستای بلاوکردەوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگه‌یەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، جگە لەگیانلەدەستدانی ئەو ژمارەیە لە قوتابی و مامۆستایان 177 قوتابی و کادری پەروەردەییش بریندار بوونە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 600 دامەزراوەی پەروەردەیی و رۆشنبیری لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە شوێنی جیاوازی وڵاتەکەیان تووشی وێرانکاری بوونە.

لەماوەی 12 رۆژی جەنگدا نزیکەی 2000 کوژراو و زیاتر لە 15000 بر...

لەماوەی 12 رۆژی جەنگدا نزیکەی 2000 کوژراو و زیاتر لە 15000 بریندار تۆمارکراون