لە رێگای دهۆک بۆ زاخۆ
کۆنتروڵی ئۆتۆمبێلەکەیان نەما و شەش ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە رێگای دهۆک بۆ زاخۆ، ئۆتومبێلێک کۆنتروڵی نامێنێت و بەهۆیەوە شەش ئەندامی یەک خێزان برینداربوون.
رووداوەکە، کاتژمێر 3:30 ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 23.3.2026 روویداو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بوو دوای لەدەستدانی کۆنتروڵەکەی بەر دارێکی واشنتۆن کەوت.
عەقید بێکەس، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964 وت، دوای دروستبوونی روداوەکە سەرجەم سەرنشینان لەلایەن خەڵکەوە گەیەندراونەتە فریاکەوتنی زاخۆ و برینەکانیان سووکن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن