پارێزگارى بانکى ناوەندى ئیسرائیل
پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئیسرائیل:
بۆ تێچووى جەنگ باج لەسەر هاوڵاتیانمان زیاد دەکەین
964+
وریا فەتاح
ئەمیر یارۆن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئیسرائیل، رایگەیاند کە حکومەت ناچارە باجەکان زیاد بکات و خەرجییە ناپێویستەکان ببڕێت، بۆ ئەوەی بتوانێت تێچووی پەرەسەندنی پێداویستییە سەربازییەکانی وڵات لە کاتی جەنگی بەردەوام لەگەڵ ئێراندا دابین بکات.
یارۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتى،” “کەس حەز بە دانی باج ناکات، بەڵام بۆ بەڕێوەبردنی بودجەیەک کە خەرجییە ئەمنییەکان دابین بکات، پێویستە داهاتی دەوڵەت زیاد بکرێت.”
هۆشداری دا لەوەی کە دەبێت رێژەی قەرز بەرامبەر بە بەرهەمی ناوخۆیی کەم بکرێتەوە، تاوەکو ئابووری وڵات بتوانێت بەرگەی شۆکەکانی داهاتوو بگرێت.
پارێزگاری بانکەکە ئاماژەی بەوە کرد کە خەرجییە مەدەنییەکان (وەک تەندروستی و پەروەردە) لە ئیسرائیل لە ئاستێکی نزمدایە و هەر بڕینێکی زیاتر لەم کەرتانە، زیان بە گەشەی درێژخایەنی ئابووری دەگەیەنێت.
ئەم هۆشدارییانەی یارۆن لە کاتێکدا دێن کە حکومەت رووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە بەهۆی کەمکردنەوەی بودجەی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان.