چەند بوتڵێکی غازی ماڵان - وێنە: 964
پێویستى بە 16ـى ترە
لە 23 رۆژدا 16هەزار بوتڵى غاز نێردراوە بۆ هەڵەبجە
964+
وریا فەتاح
بەهۆی وەستانی کارگەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر، دابینکردنی غاز بۆ پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەکانی (سیروان، خورماڵ و بیارە) بە رێژەی 50% کەمی کردووە.
لیژنەی سووتەمەنی هەڵەبجە رایگەیاند، لە 1.3.2026 تا ئەمڕۆ تەنیا 187 تەن غاز گەیشتووەتە سنوورەکە، کە دەکاتە 16,000 بوتڵ، ئەم بڕەش هەموو پێداویستییەکانی ناوچەکە پڕ ناکاتەوە.
ئێستا غازەکە بەسەر ماڵان، چێشتخانە و نانەواخانەکاندا دابەش دەکرێت، هەروەها بڕێکی دیاریکراویش بۆ “حاڵەتی هەستیار” کۆگا کراوە کە بریتین لە: نەخۆشخانەکان، بەشە ناوخۆییەکان، بارەگاکانی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە.
لیژنەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکار بن تا ئەو کاتەی کارگەی کۆرمۆر دەکەوێتەوە گەڕ و تەنگژەکە تێدەپەڕێت.