مەترسى لافاو هەیە

هۆشدارییە؛ لە رووبارى سیروان نزیک مەبنەوە

964+

وریا فەتاح

بۆ جاری دووەم، بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان هۆشداریی دەداتە دانیشتووان و خاوەن پڕۆژەکانی نزیک رووباری سیروان و ئەو لقانەی دەڕژێنە ناوی، کە ئامادەکاری بکەن بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئاو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ دووشەممە 23.3.2026 رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئاستی رووبارەکە بەرز ببێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو بڕە بارانە زۆرەی پێشبینی کراوە ببارێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەری زۆر هەیە بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخانەوە زیاد بکرێت و زیاتر بێت لەوەی ئێستا هەیە، کە ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی سیروان دەبێت.

ئەم ئاگادارییە وەک رێکارێکی پێشوەختە بڵاوکراوەتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان، خاوەن کەپرەکان و گەشتیارەکان لە رووبارەکە دووربکەونەوە و بەدوور بن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.

هۆشدارى لە كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی له‌ رووبارى سیروان د...

هۆشدارى لە كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی له‌ رووبارى سیروان دەدرێت