سەرۆکی ئەمریکا بۆ میدیاکان قسە دەکات
لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین
ترەمپ: نامەوێت موجتەبا بکوژرێت، ناشزانم ماوە یان مردووە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کەمێک پێش ئێستا بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ میدیاکان لە فلۆریدا قسەی کرد و رایگەیاند، سوورن لەسەر ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران و ئاماژەی بەوەش دا، حەزناکات موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێی ئێران بکوژرێت.
کورتەی قسەکانی ترەمپ بەم جۆرە بوو، كه باسی له رێككهوتنێكی 15 خاڵی كرد:
نامەوێت موجتەبا بکوژرێت، ناشزانم ماوە یان مردووە
ئێران رێککەوتنی دەوێت و ئێمەش رێککەوتنمان دەوێت
لەگەڵ کەسایەتییەکی گرنگی ئێران قسەمان کردووە، کە رێزێکی زۆری هەیە
سوورین لەسەر ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران و ئەمە رێککەوتێکی باش دەبێت
ئەمڕۆ گفتوگۆکان دەکرێن و ئەگەری هەیە بە تەلەفۆن بێت
ئەوان پەیوەندییان کردووە و ئێمە نەمانکردووە
ناتوانم گەرەنتی رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکەم
دەمانەوێت ئاشتی ببینین و کۆتایی بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بێت
ئیسرائیلیش دڵخۆش دەبێت ئەگەر لەگەڵ ئێران رێکبکەوین
ئەگەر رێکبکەوین دەستکەوتنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ئاسان دەبێت
پێویستە ئێران واز لە یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئەمبارکراوی بهێنێت
ئێران رازی بووە نەبن بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
میكانیزمێكی جدی ههیه بۆ گۆڕانكاری له رژێمی ئێران