تیمەکان سەرقاڵی خاوێنکردنەوەن
بارانی زۆر پردی مۆکەبەی لە شارباژێڕ داپۆشیوە
964+
دیلان محەمەد – شارباژێڕ
بەهۆی ئەو بارانەی زۆرەی لە چەند رۆژی رابردوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریوە، پردی مۆکەبە لە شارباژێڕ با یاو داپۆشراوە و تاڕادەیەک کێشەی هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروستکردوە.
پەیامنێری 964 لە نزیک پردەکە دیمەنەکانی تۆمارکردووە، دەردەکەوێت کە ئاوی باران تەواوی کوونەکانی پردەکەی داخستووە و ئاستی ئاو بۆ سەر پردەکە بەرزبووەتەوە و تیمەکانی شارەوانیش سەرقاڵی خاوێنکردنەوەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن