بە ئاسانی لە هونەر ناکەوێت
دۆخی تەندروستی هونەرمەند تەها داراغایی بەرەو باشبوونە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ماوەیەک بوو دۆخی تەندروستی هونەرمەند تەها داراغایی باش نەبوو، وەکو خۆی دەڵیت، چەندین نەخۆشی لە جەستەیدا کۆبووەتەوە، بەڵام هونەرکەی لەبیر نەکردووە لە مانگی رەمەزانیشدا بەشداری هونەری هەبووە ، بە ئاسانی لە هونەر ناکەوێت.
داراغایی بە 964 ی وت، سەرەڕای ئەوەی دەمێکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بەم دواییانەش سستبوونی دڵ و هەناسەتووندی رووبەڕوو بووبووەوە و هیلاکی کردبوو.
دەڵێت “دوای مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە ئێستا گەڕاومەتەوە ماڵەوە و بەرەو باشببون دەچم”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن