هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆ لە وڵاتە عەرەبییەکان
قالیباف بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و نەوتی ناوچەکە بە شەرعی دەزانێت
964+
فەرهاد حەسەن
محەمەد باقر قالیباف سەرکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و نەوتی ناوچەکە بە شەرعی دەزانێت.
قالیباف لە تویتێکدا کە کەمێک لەمەوبەر لە تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “راستەوخۆ دوای بەئامانجکردنی وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وڵاتەکەمان، ژێرخانی گرنگی وزە و نەوت لە سەرتاسەری هەرێمدا بە ئامانجی شەرعی دادەنرێت و بە شێوەیەکی نەگەڕاوە لەناودەبرێن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی نەوت بۆ ماوەیەکی زۆر بەرز دەبێتەوە و بە زمانی عەرەبیش ئایەتی ژمارە 69 ی لە سورەتی (طه) بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت ” وألقِ ما في يمينك تَلْقَفْ ما صَنَعوا” واتا “ئەوەی بە دەستی راستت فڕێی دەدەیت، ئەوە دەبێت کە دروستت کردووە”، پێدەچێت بەکارهێنانی ئەم ئایەتە و بە زمانی عەرەبیش هەڕەشەکردنەکەی بۆ ئەو وڵاتە عەرەبییانە بێت کە لە جەنگەکەدا هاوکاری ئەمریکا و ئیسڕائیل دەکەن.