چوار بریندار هەن
سێ کەس گیانیان لەدەستدا؛ ئۆتۆمبێلی خێزانێکی عەرەب وەرگەڕا و کەوتە ناو ئاوەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای شێخان رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لەسەر رێگای “قایماوە – مەندان” بووە، کاتێک ئۆتۆمبێلی خێزانێکی عەرەب وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ناو ئاوەوە.
عەقید ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند: “لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش بریندار بوون، سەرجەم قوربانییەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کراون.”
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا بە وردی دیار نییە ئەو خێزانە خەڵکی کام ناوچەیەن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.