گەڕەک ئەمشەو غازیان پێدەگات
قایمقامیەتی سلێمانی بە هانای ماڵانەوە چوون و بێ غاز نابن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
بەهۆی دروستبوونی قەیرانی غازەوە لە جەژنی رەمەزان و نەورۆزدا، قایمقامیەتی سلێمانی بە هانای هاوڵاتیانەوە هات و لە دووەم شەوی جەژندا غاز بە 26 گەڕەکی سلێمانی دەگەیەننن.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەکانی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بۆ 964 وتی، ئەمشەو غاز دەگات بە 26 گەڕەک، لەوانە تاڤگە و کوردسات و سەروەری و هەواری شار، بەختیاری، ریعایە، ئەمە تایبەتە بە ناوشار و سبەیش بەردەوام دەبێت لە دەرەوەی شار.
جەختیش دەکاتەوە، بڕێکی زۆر نییە و هاوڵاتی ناحەقی نیە، کێشەکە گشتیە و ئومێدمان هەیە سبەی و دوو سبەی چاک دەبێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح