"تایەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی تەقاندووە"

چاڵێک لە شەقامەکانی مەلیک مەحمود بووەتە مۆتەکەی شۆفێران

+964

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

ماوەی چەند رۆژێكە، چاڵێكی گەورە كەوتووەتە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیكی پردەكەی دووڕیانەكەی سەرچنار و وتەبێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، بەقیری سارد چارەسەری دەكەین.

چەند شۆفێرێك پەیوەندیان بە 964 كردووە و چاڵی شەقامەكە تایەی ئۆتۆمبێلەكەیانی تەقاندووە و شوێنەكەش ناوچەیەكی قەرەباڵغە و لەسەر یوتێرنی شەقامەكەیە.

زنار مەولود، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەیە كەتایەی تەقیووە و بە 964ی وت، چاڵەكە دیار نییە و یەكسەر دەكەویتە ناویەوە، هەردوو تایەی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەكەی تەقاندووم و داواكارین شارەوانی بێخەم نەبن لەو شەقامە سەرەكیانە و چارەسەری بكەن.

لای خۆیەوە، ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، ئێمە ئاگاداری دۆخی شەقامەكانی سلێمانین، بەهۆی كەشوهەواوە وەرزی قیركردن دەستی پێنەكردووە و بەڵام بۆ ئەم حاڵەتە تیمەكانی شارەوانی سلێمانی لێ ئاگادار دەكەینەوە و هەوڵدەدەین بە قیری سارد چارەسەری بكەین.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دوای بەدواداچوونی 964؛ چاڵ و چۆڵییەکانی کەمەربەندی خەلی...

دوای بەدواداچوونی 964؛ چاڵ و چۆڵییەکانی کەمەربەندی خەلیفان پڕ دەکرێنەوە