"هەمووان بۆ مەریوان دەگەڕێن"

گەنجە ونبووەکەی هەڵەبجە لە چەمی گوڵان بینراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کەسوکارەکەی بە خەمی ئەوەوەن جارێکی تر بیدۆزنەوە، چونکە دوو و بۆ سێ جاری تر ون بووە و لە بازگەی ئاسایش گەڕاندوویانەتەوە، یان خەڵک هێناویانەتەوە بۆ ماڵەوەیان، بەڵام ئەمجارەیان وا دوو رۆژە هیج سۆراغێکی نییە.

ئەمە دۆخی مەریوان حەمەفەرەج-ە، ئەو تەمەنی 31 ساڵە و ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە، لە گەڕەکێکی هەڵەبجە لەگەڵ خێزانەکەی نیشتەجێن، وەک ئەوەی خاڵی بۆ 964ی روونکردەوە، کەمێک بێتاقەتی دەروونی هەبووە و حەبی دەروونی بەکارهێناوە، بەڵام ئەوە هۆکار نەبووە تەواو هۆشی لە دەستبدات و رێزی لە خەڵک گرتووە و مەرحەبایی کردوون.

مەریوان، قژ و سمێڵێکی رەشی هەیە، دەموچاوێکی گەنمی و وێنەکەشیان بە دوو ژمارە تەلەفۆنەوە بڵاوکردووەتەوە، کەسوکارەکەی دەیانەوێ، هەرکەس لێرە و لەوێ، لەو جادە و گوێ چەمانەش بینیان دەستبەجێ ئاگاداریان بکەن، ئەمە ژمارەکانە؛ (07501911244 – 07766933079)

کاروان حەمەساڵح خاڵی مەریوانە ئەو بە 964ی وت، مەریوان کۆتاجار لە چەمی گوڵان لە رێگەی نەورۆڵی هەڵەبجە بینراوە، شۆفێرێک سەری خستووە و تا ناوچەی پێرس گەیاندوویەتی “پێرس ناوچەیەکی شاخاوییە” پێی وتووە، ” بێزارم و دەڕۆم” هەر لەوێ دابەزیوە، ئیتر دیار نەماوە.

بە گوێرەی سۆراغی 964، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە پۆلیس و ئاسایش ئاگادار کراون لە ونبوونی مەریوان حەمەفەرەج، ئاسایش لە رێگەی تەماشاکردنەوەی کامێراکانی چاودێری سەرقاڵی دیاریکردن و چارەنووسی ئەون.

قایمقام

قایمقام "پێناچێت ئەو کڵاوەی دۆزرابێتەوە هی ئەندازیارە ونبووەکەی بازیان بێت"

مێردمنداڵێک لە هەولێر ونبووە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوای...

مێردمنداڵێک لە هەولێر ونبووە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن