کلیپێکی تازەشی بەڕێوەیە
هێژە ئومێد دڵی شکاوە و گەردنیشیان ئازاد ناکات
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هێژە ئومێد دڵێ شکاوە و دەڵێت، لەم جەژنەدا گەردنیان ئازاد ناکات.
هێژە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکی هەیە و ناوبەناو گۆرانی تۆمار دەکات و بڵاویان دەکاتەوە، ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژندا قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەم بەیانییە پیرۆزبایی جەژنم لە دایک و باوکم و هاوڕێ نزیکەکانم کرد و گەردن ئازادیم لێکردن”.
هێژە نەیشاردەوە کە دڵی شکاوە و وتی، “گەردنیان ئازاد ناکەم، کەسیش نییە دڵی چاک بکەمەوە، چونکە لە هەموو ژیانمدا دڵی کەسم نەشکاندووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بەنیازە کلیپێکی نوێ تۆمار بکات کە ئاواز و تێکستی خۆیەتی و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاوی دەکاتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری