یەک قژ چاکردن بۆ دوو جەژن
سەرتاشێک: دوو جەژن کەوتە یەک رۆژە و بۆ ئێمە زەرەرە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمشەو سەرتاشەکان بەرناکەون، گەرچی پێیان وایە، بەهۆی ئەوەی جەژنی رەمەزان و نەورۆز کەوتە یەک رۆژە و بۆ ئەوان زەرەرە.
چونکە، مشتەرییەکانیان یەک قژ بۆ دوو جەژن چاک دەکەن و ماوەیان لەنێواندا نییە.
ئەحمەد بیلال، یەکێکە لە سەرتاشەکان ئەو بە 964ی وت، لەماوەی دوو رۆژی پێش جەژن بە نزیکەی قژیان بۆ 500 کەس چاککردووە.
وەکخۆی باسی دەکات، شەوانی پێش جەژن تەنیا قژ داهێنان دەکەن، مەگەر کەسێک دۆستی خۆیان بێت یان مشتەریی هەمیشەیی قژی بۆ چاک بکەن، ئەگینا فریا ناکەون.
سبەی هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە هەرێمی کوردستان و لای سەرتاشەکان هۆسەیە و نۆرەی زۆر گیراون، تا خۆیان بۆ رۆژانی جەژن ئامادە بکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا