تا چاو بڕ بکات سەرەی غاز داندراوە و ئاسمانی عێراقیش بە داخراوی دەمێنێتەوە
+964
ژووری هەواڵ
قەیرانی غازی ماڵان کۆتایی نەهاتووە بە جۆرێک لە بەنزینجانەیەکی سلێمانی تا چاو بڕ دەکات سەرەی بتڵەغاز داندراوە ئەوانەشی سەرەیان گرتووە دڵنیا نین کە لەو شوێنە غاز دێت و بەریان دەکەوێت یاخود نا.
لە سلێمانی دەیان کەس سەرەی غازیان گرتووە بێ ئەوەی دڵنیابن کە وەریدەگرن
جارێکی دیکە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ماوه ی 72 کاتژمێر درێژکردەوە، کە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە، هۆکارەکەش جەنگی ئێستای ناوچەکەیە کە ماوەی 20 رۆژە ئەمریکا و ئیسڕائیل لەبەرامبری وڵاتی ئێران بەڕێوەی دەبەن.
داخستنی ئاسمانی عێراق درێژکرایەوە
بۆ ئەوانەی بەنیازی عومرەکردنن، ئاگادار دەکرێنەوە کە وادەی دەرچوونی ڤیزاکانیان بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و سبەیش دوایین رۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت.
سبەی ڤیزای عومرە رادەگیرێت
لەناو کۆمەڵگەی کوردەواریماندا دەروێش و زیکری ناو تەکییەکان، مێژوویەکی دانەبڕاوی هەیە و چەندین تەرقەتی سۆفیگەریی هەریەکەو لەسەر رێچکە و رێبازی خۆی کاری زیکر و خوداناسی لەم رێگەیەوە دەکەن.