لە شەوانی قەدر و مانگی رەمەزان

لە 13 مزگەوتی هەولێر باس لە مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر کرا

964+

فەرهاد حەسەن

لەماوەی شەوانی قەدر و مانگی رەمەزان، لە 13 مزگەوتی هەولێر باس لە مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر کرا ، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەرێگەی وتاری هۆشیارییەوە بەترسییەکان بۆ ئامادەبووانی مزگەوت باسکردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لەدرێژەی چالاکیەکانیان لەبواری هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لە نێو مزگەوتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، تیمی هۆشیارییان ژمارەیەکی بەرچاو وتار و کۆڕ و سیمیناریان بۆ ئامادەبووان بەڕێوەبردووە و تیایدا تیشک خراوەتە سەر مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر بۆ سەر تاک و خێزان و کۆمەڵگا.

ئاماژە بەوەکراوە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە لایەنە یاساییەکانی ئەم بابەتە کە زۆرینەی خەڵک پێی ئاشنا نین، دەشڵێت ” لەمەودوا هەڵمەتەکە لە رۆژانی هەینی بەردەوامی دەبێت”.