گەشتیاریی ئاساییە

باشماخ؛ جەژن بۆ 24 کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی رادەگیرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاگاداری سەرجەم بازرگان و هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەین، تەنیا یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگیرێت.

وە لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا ئاسایی دەبێتەوە، ئەمە راگەیەندراوی دەروازەی نێودەوڵەتی باشمانە لەنێوان کۆماری ئێران و هەرێمی کوردستان.

دەروازەکە دەشڵێ، هاتوچۆی گەشتیاری ئاساییە بەوشێوەی پێشتر ئاگاداریمان بۆ بڵاوکردبوەوە.

ئاگاداری بۆ بازرگان و شۆفێری بارهەڵگرەکان
خوای گەورە نوێژ و ڕۆژ و پاڕانەوە و پەرستشی هەموولایەک قبوڵ بکات
ئاگاداری سەرجەم بازرگان و هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەکەین کە تەنها یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ماوەی (٢٤) کات ژمێر هاتووچۆی بازرگانی لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەگیرێت و لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئاسای دەبێتەوە و هاتووچۆی گەشتیاری ئاساییە بەوشێوەی پێشتر ئاگاداریمان بۆ بڵاوکردبۆوە .
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
٢٠٢٦/٣/١٨