250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
دەست بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری هەرێمەوە کرا
964+
توانا نەقی
لە بەیانی ئەمڕۆوە دەست بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانەوە كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18.3.2026 حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە نائاساییە حکومەت ئەو بڕیارەی دا کە لە کاتژمێر 6:30 ئەم بەیانییەوە دەست بکریت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەستی بە کارپێکردنی وێستگەی نەوتی سارالو بۆ گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بۆ وێستگەی فیشخابوور کرد.
ئەو نەوتە لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست دەکرێت.
بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران و بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە نەوتیەکان هەناردەکردنی نەوتی عێراقیش راوەستابوو بەڵام ئێستا بە رێکەوتن لەگەڵ هەرێم رۆژانە نەوتەکە لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمـەوە دەنێردرێتە بەندەری جەیهانی تورکیا.