وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل:
لە دوای کوژرانی فەرماندەکەیان پێگەکانى (بەسیج) لە تاران کرانە ئامانج
964+
فەرهاد حەسەن
دوای کوژرانی غولام رەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیج، سوپای ئیسرائیل ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە چەند کاتژمێری رابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر چەندین پێگەی ئەو هێزە لە ناوچە جیاجیاکانی تارانی پایتەخت.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زنجیرە هێرشێکی چڕیان کردووەتە سەر چەندین پێگەی جیاوازی هێزەکانی “بەسیج” لە ناوچە جیاجیاکانی تارانی پایتەختی ئێران.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن کە هەر ئەمڕۆ فەرماندەی یەکەی بەسیج لە هێرشێکدا کوژرا.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پێگانەی کراونەتە ئامانج، ئەو شوێنانە بوون کە هێزەکانی بەسیجی تێدا بڵاوەیان پێکرابوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، تاوەکو ئێستا لایەنی ئێرانی بە فەرمی زیانەکانی ئەو هێرشانەی رانەگەیاندووە، بەڵام ئەم گرژییانە دوای کوژرانی فەرماندەکەی بەسیج، دۆخەکەی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.